ساڵانێكە، كچان و خانمان لەسەر شێوازی مۆدی جلی پێشوودا دەڕۆن، كە زیاتر كابۆی جینزە، تەنانەت لە هەرچوار وەرزەكاندا لەبەری دەكەن، زیاتر مۆدی بۆدەیەكی تەنك و جینزێكی تەسك بووە، ئەو مۆدە ئەگەر چی ساڵانێكە رێچكەی گرتووە، بەڵام وادیارە لەگەڵ وەرزی بەهاردا ماوەكەی بەسەر دەچێ و مۆدی جلی بەهاری دێتە ئاراوە، ئەوەتا دیزاینەرانی جل و بەرگ، چەندین نموونەی جلی بەهاریان ئامادە كردووە، مۆدە جلەكە لە عەزیەی درێژ لە شێوەی پانتۆڵ و كراس و بۆدی لێكدراوو پێكدێ، لەم مۆدەیەدا وایان كردووە كە خانمان و كچان لە جلی تەسك دوور بكەونەوە و ئیدی جلەكانیان كراوە و فەرڕاح بێ، لەم جلەدا، كچان دەتوانن سانا بن لە جووڵەكردندا، تەنانەت یارمەتی جەستەش دەدات كە دوور بێت لە عەرەقە كردن، چونكە وەكو مۆدی پێشوو تەسك نییە تا لەش و لارت بكوشێ و ئیدی بێزارت بكات، ئەو مۆدە بەهارییە، ناسكت دەكات، لەش و لارت جوان نیشان دەدات، ئەو شێوازە لە ساڵانی حەفتاكان باو بوو، ئێستاش هەمان ئەو مۆدەیان جارێكی دیكە جوانتر كردەوە و تا لەگەڵ ئەو سەردەمە بگونجێ، تۆش دەتوانی یەكێك لەو شێوازانە هەڵبژێریت.