هەمیشە ئێكسسوارەكان جوانیی خۆیان لە دەست نادەن و رۆژ لە دوای رۆژ مۆدی تازە و شێوازی ناسكتر لە مۆدی ئێكسسوارەكان دەكەونە بەر دید و سەرنجی خانمان، هەر ئێكسسوارێكیش بایەخ و جوانیی خۆی هەیە، لە شێوەدا سەرنجڕاكێشن و لە دیزاینیشدا لەگەڵ مۆدەكانی دیكەی جلوبەرگ شیك دەكرێت و رەنگەكانیشی لەگەڵ رەنگی كەرەستەو ماكیاژ هاوشێوە دەكرێن. گوارەكان بە سەرەكیترین ئێكسسوارەكان دادەنرێن و لە مۆدی بەهاریشدا چەندین شێوە و دیزاینی تازەیان بەرچاو دەكەون. با لێرەوە ئاشنای گوارەی ماركەكانی جیهانی بین و ئافرەتانیش دەتوانن چەند مۆدێكیان هەڵبژێرن. لوتكەی مۆدە باوەكانی گوارە بریتییە لە: گوارەی زێڕی شێوە زنجیری لە ماركەی ((FOUNDRAE، هەروەها مۆدە ناوازەكانی بازنەیی ماركەی (LELE SADOUGHI)، لە ریزبەندی دواتر گوارە شێوە بازنەییەكان دێن كە ئەوانیش لە ماركەی (SHEBEE)یە، مۆدێكی دیكەی گوارەش دەركەوتووە كە تەنیا تاكێكە بۆ هەر گوێچكەیەك، لە ماركەی (PAIGE NOVICK)، دوا مۆدەش بریتییە لە گوارەی لاستیك و مەتات و لە شێوەی كراوەدا، كە ئەویش لە ماركەی (JENNIFER FISHER)، خانمانی شەیدای گوارەكان دەتوانن سەیری ئەو مۆدانە بكەن و چەند دانەیەكیان هەڵبژێرن.