گونجانی جل و بەرگ لەگەڵ لەش و لارت

گونجانی جل و بەرگ لەگەڵ لەش و لارت
پسپۆران لەم چەند رێگایانەی خوارەوە، خاڵی لاواز و بەهێزی گونجاندنی جل و بەرگیان لەگەڵ لەش و لاردا روون كردۆتەوە، تا خانمانیش سوود وەربگرن بتوانن جلەكانیان بە جوانترین شێوە لەبەر بكەن:
- ئەو جلانەی بە جەستەوە دەنووسێن : ئەو شێوازە جلەیە كە بە بەدی ناسراوە، ئەو جۆرە جلە لە كاتێكدا لەش و لارت بە جوانی دەردەخات، هەروەها خاڵە لاوازەكەشی ئەوەیە كە جەستەت قەڵەو و پڕ نیشان دەدات، وا باشە جلەكەت بەپێی پێوانەی خۆت بێت.
- بۆ ئەوەی جەستەت جوان و رێك دەربكەوێت، دەتوانی ئەو جلانە لەبەر بكەیت كە هاوسەنگی شێوەی لەش و لارت رادەگرن، وەك ئەوانە : كاتێك تەنوورە لەبەر دەكەیت، تەنوورە زیاتر درێژی دیارترە لە پانییەكەی، كە ئەوەش زیاتر زەعیفتر و ناسكترت دەكەن، بەڵام ئەگەر جەستەت لاواز و درێژە، ناكرێت تەنوورەی باریك و تەسك لەبەر بكەیت، چونكە شێوازی جوانیت تێكدەدات.
- بنەمای كورت و درێژ و پێچەوانە، ئەمە بە چاكترین بنەمای پەیڕەو كردنی پۆشینی جل و بەرگە، كە دەڵێت: ئەگەر جلەكانی بەشی سەرەوەت وەك چاكێت و بەدی و قەمیس، درێژ بوو، با جلەكەی بەشی خوارەوە وەك تەنوورە و پانتۆڵەكەت با تەسك و كورت بێت، چونكە ئەگەر جلی سەرەوەت كورت و تەسك بوو، جلی خوارەوەش درێژ بوو، جەستەت بۆ سێ پارچە جیا دەكاتەوە، بەڵام ئەو بنەمایە بۆ ئەوانە نابێت كە بەشی جەستەی سەرەوەیان درێژترە.
- هەوڵبدە زیاتر جلەكانت سادە و ساكار بن، چونكە زێدەڕۆیی لە نەخش و دیزاین لە جل و بەرگدا، دەبێتە هۆی باق و بریقەی زۆر، بەمەش سەرنجت لە دەست دەدەیت و جوانیشت دەكوژێ، گرنگە شانەكانت بە وردی و بچووكی دەربكەون، یان ئەگەر جلێكی ژێرەوەی بەشی سەرەوەت لەبەر كرد، با زیاتر تەنك بێت.
- هاوڕەنگی و هەمەڕەنگ : دەبێت بزانیت كە گرنگترین بەش لە هەڵبژاردن و گونجاندنی جل وبەرگ لەگەڵ لەش و لاردا، شێوەی رەنگەكەیەتی، وا پێویست دەكات كە هەندێ جار جلەكانت هاوڕەنگ بن یان هەمەڕەنگ بن، دەبێت خۆت ئەندازیار و دیزاینەری جەستەت بیت لە هەڵبژاردنی رەنگدا.
Top