لەلایەن دەسەڵاتدارانی پۆلیسی وێستگەی شەمەندەفەری پۆڵەندا، دەستیان گرت بەسەر جەنتایەكی گەورە كاتێك هەست دەكەن ئەو جەنتایە ماوە ماوە دەجووڵێتەوە، دوای پشكنینی جەنتاكان دەبینن كە ئافرەتێكی تێدایە، دوای لێكۆڵێنەوە بۆیان دەركەوت كە لەلایەن هاوسەركەیەوە كە خەڵكی وڵاتی رووسیا بووە، ویستوویەتی بیباتە وڵاتانی ئەوروپا، ئەو پیاوە ناوی (پیترۆڤ ئایكین) بووە، سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتیانی رووسیا دەتوانن سەردانی وڵاتانی ئەوروپا بكەن، بەڵام ئەو پیاوە بەم كارەی نەزانیبوو، هەر بۆیە ئەو كارەی كردووە كە خێزانەكەی خستبووە ناو جەنتایەكی گەورە بۆ ماوەی (4) كاتژمێر، ئافرەتەكەش دوای ئەو ماوەیە نەیتوانی بوو ئۆقرە بگرێ لەناو جەنتاكە، بۆیە دەستی بە جووڵە كردبوو تا ئاشكرا بوون.