ئەگەر رۆژێك دەستێكت بریندار بێت، یان تووشی حاڵەتی شكان بێت، ئیدی پەكت دەكەوێت و هیچ كارێكت بۆ ناكرێت، بەڵام ئەی ئەگەر هەردوو دەستت نەبێت و لەم ژیانە سەختەشدا بژیت، ئەوە چیرۆكی ژیانی ئەو ئافرەتە مەكسیكییەیە، كاتێك لە دایك دەبێت بەبێ دەست چاو هەڵدەهێنێت، ئەو ئافرەتە ناوی (ئەدریانا ئییرین ماسیاس هێنرناندێز)ـە، تا ئێستا بە سەركەوتووترین و لێهاتووترین مرۆڤ دادەنرێت كە تەنیا بە قاچەكانی ژیانی رۆژانەی بەڕێ دەكات، لە گرتە ڤیدیۆیەكدا دەركەوتووە، كە لە ماوەی خولەكێكدا (11) مۆم بە قاچەكانی دادەگیرسێنێت، ئەدریانا ژیانی هاوسەری پێكهێناوە و منداڵێكی هەیە، تەنانەت هەر بە قاچەكانی منداڵەكەی پاك دەكاتەوە و دەیشوات و خواردنیش ئامادە دەكات، جگە لەوەش كاتێك بیەوێت ئاماژەیەك بە شتێك یان ژمارەیەك بكات، لە جیاتی دەست، پەنجەی قاچەكانی بەكاردەهێنێت و تا ئێستاش بە بەكارهێنانی قاچەكانی لە جێگەی دەستەكانی سەركەوتوو بووە.