ئاوێتەیەکی کاریگەر بۆ پاراستنی قژ و پێست
March 11, 2017
رەنگا و ڕەنگ
بێگومان زەیتە سروشتیەکان بەکارهێنانی گرنگە و دەبێت بایەخی پێ بدرێت، چونکە زیانی نییە و باشترین سەرچاوەی خۆراکی و جوانکاریە، زەیتی بادامیش کاریگەریەکی باشی لەسەر پێست و قژ بەڵام بەکارهێنانی بەتەنیا بەس نییە و لەزوودا لەگەڵ زەیتی زەیتون و ڕەشکە تێکەڵ کراوە، پاشان بۆ پاککردنەوەی پێست و بەخشینی ڤیتامینات و هەندێک نەخۆشی پێست بەکارهێنراوە، لەهەمانکاتدا بۆ بەهێزکردنی قژ و دواخستنی نیشانەکانی پیری وەک تاڵی سپی و چرچی بەکارهێنراوە، بەڵام چۆن؟
پزیشکێکی پسپۆڕ بەناوی ڕوسالیا بیناڤنتی بەڕێوبەری سەنتەرێکی جوانکاری لە مەدرید دەڵێت "توێژەرەوانی جوانکاری و خۆراکی پێست بۆیان دەرکەوتووە کە کە چەند سەدەیەک پێش ئێستا لە ناوچەیەک بەناوی دورگەی بلیار ئاوێتەی زەیتی زەیتون و بادام و ڕەشکەیان بەکارهێناوە، کە بەیەکێک لە باشترین ئاوێتەکان دادەنرێت بۆ پاراستنی پێست بەم شێوازە، 200 ملم زەیتی بادام، 50 ملم ڕەشکە، 50 ملم زەیتی زەیتون پاشان لەدەفرێکدا لەسەر ئاگرێکی ئارام دەیکوڵێنێت و بەردەوام تێکی دەدەیت تا تەواو ئاوێتەی یەکدی دەبن، پاشان بۆ ماوەی 10 خولەک وازی لێدەهێنێت و دایدەگریت، چاوەڕێکە تا سارد دەبێتەوە.
بەپێی قسەی ئەم پزیشکە زەیتی بادام دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی کە سەرچاوەی سەرەکی پاراستنی پێست و قژە لە چرچی سپی بوون، لەهەمانکاتدا بڕێکی باش ترشە چەوری و پرۆتین و پۆتاسیۆم و مسی تێدایە کەدەبێتە هۆی بریقەدارکردن و پاراستنی ڕەنگی پێست.
زەیتی زەیتونیش بڕێکی زۆر ڤیتامین کەی و ئەی و ئی و دی تێدایە، هەربۆیە زۆر گرنگە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست بەڕێژەی 90% لەهەمانکاتدا شێداری دەکات و قژ لە هەڵوەرین و بێ هێزی دەپارێزێت، ڕەشکەش بەهەمان کاریگەریەکانی زەیتی زەیتون ڕۆڵی هەیە، چونکە ترشی ئەمینی و چەوری زۆرە کە پێست لە چرچی و نیشانەکانی ماندووبوونی تەمەن دەپارێزێت و ڕەنگی وەک خۆی دەهێڵێتەوە، لەلایەکی دیکەوە باشترین چارەسەرە بۆ لابردنی زیپکە و پەڵە و خاڵە ڕەشەکان
دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنانیشی دکتۆر ئاماژە بەوەدەکات گرنگە هەفتانە دووجار بەکاربهێنرێت، بەڵام کوڵاندنی گرنگە پێش بەکارهێنانی تا دڵنیای ببەخشێت و باش ئاوێتەبن، دەکرێت تەواوی لەش و پێ و قاچەکانتی پێ چەور بکەیت و مەساجی پێ بکەیت بۆ ماوەی 15 خولەک، بەڵام بۆ قژ هەفتانە یەکجار گرنگە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەڵام پاشا ساردبوونەوە بەکاربهێنە ئاگاداربە.
