گۆڕینی شێوەی روخساری پڕ و باریك

گۆڕینی شێوەی روخساری پڕ و باریك
بەشێكی زۆری ئافرەتان دەم و چاویان شێوەی بازنەیی، یان خڕی پێوە دیارە، رەنگە ئەو شێوەیەیان بە دڵ نەبێت و بەلایانەوە رەوا نەبێت، تەنانەت هەندێكیش بۆ بچووككردنەوەی روخساریان پەنا بۆ نەشتەرگەری دەبەن، تا بچووك و باریكتر دەربكەوێت، بەڵام ئەو هەنگاوانەی پێشوو هەڵەن و دەتوانیت لە رێگەی ئەو رێنماییانەی خوارەوە دەم و چاوت باریكتر و بچووكتر و ناسكتر نیشان بدەیت:
برۆی پڕ: دەتوانیت لە رێگەی پڕی و بۆڕی برۆت، دەم و چاوت بچووكتر نیشان بدەیت، یان باریكتر دەربكەوێت، بەتایبەت ئەگەر نێوان برۆكانت لەت بكەیت، بۆشاییەك دروست دەكات، هەروەها بەشی دەرەوەش رەنگ بكە.
ئارایشتی قژ: گۆڕینی ئارایشتی قژت كاریگەری تەواوی لەسەر نیشاندانی روخسارت هەیە، بۆ نموونە: ئەگەر قژت لوول بێت و بڵاو بێت، روخسارت گەورە نیشان دەدات، هەروەها ئەگەر پرچت خاو بێت، روخسارت باریكتر دەردەكەوێت.
نەخشی ئایلانەر: ماكیاژی چاوەكانیش دەتوانن روخسار بچووكتر نیشان بدەن، بۆ نموونە كاتێك ماكیاژی چاوی پشیلە بۆ ئایلاینەرت دەكەیت، بەشی ژێرەوەی چاوەكانت باریكتر دەردەكەون، بەمەش روخسارت باریك دەبێت.
ماكیاژ : رەنگەكانی ماكیاژ كاریگەریان لەسەر دەرخستنی روخسار بە شێوەیەكی كراوە و بچووك هەیە و بۆ نموونە كاتێك رەنگێكی بریقەدار بۆ كوڵمە و روومەتت دەكەیت، ئەو كاتە دەم و چاوت گەشاوەتر دەردەكەوێت، بەڵام كاتێك رەنگێكی تۆخ یان بریقەی نەبێت، روخسارت باریكتر نیشان دەدات.
هایلایت : بەكارهێنانی هایلایت، گرنگی و جوانكاری بۆ روخسارت دەكات، وەك ئەوەی یارمەتیدەری بچووككردنەوەی دەم و چاوت دەبێت، كاتێك هایلایتەكەت لە ناوەڕاستی سەر دەبێت، بەرەوبەشی ژێر لووت، هەروەها بەرەو كەوانەكانی دەم و لێو، بەم جۆرە روخسارت بچووك دەردەكەوێت.
Top