مامزی ملدرێژ

مامزی ملدرێژ
هەموومان دەزانین كە زەڕافە ملی درێژە و تەنیا گیاندارێكە كە ئەوەندە گەردەنی بەرز بێت، كەچی هەمان ملدرێژی تەنیا بۆ زەڕافە نەماوەتەوە، بەڵكو مامزی ملدرێژیش هەیە، ئەو جۆرە مامزە ناوی (گیرنۆك) بە زمانی وڵاتی سۆماڵ، واتە مامزی ملدرێژ، لە كیشوەری ئەفریقیا دەژی و ناوی زانستی (Litocranius walleri)یە، لە هۆبەی بڕبڕەدار و لە تائیفەی شیردەر و لە پلەی پەنجە داخراوەكانە. ناوەكەی لە ناوی (garanug) هاتووە، بە یەكێك لە ئاژەڵە سەیرەكان دادەنرێت، چونكە هەمان شێوەی مامزی هەیە، تەنیا ملی درێژترە. درێژی ملی ئەو گیاندارە دەگاتە نێوان نیو تا مەترێك، هەندێكیان هاوشێوەی زەڕافەن، بەڵام شاخدار و شێوەیان مامزە، زیاتر لە ناوچەكانی بیابانی وشكی ئەفریقیا بەگشتی و وڵاتی سۆماڵ بەتایبەتی دەژین، زانایان تەنیا بڕوایان بۆ ئەوە دەچێت كە رەنگە زاوزێ نێوان مامز و زەڕافە روویدابێت و بەهۆی تێكەڵی جینی ئەو جۆرە گیاندارە هاتبێتە ژیان.
Top