چۆنیەتی گونجاندنی رەنگی پێست و رەنگی جلوبەرگ
March 6, 2017
رەنگا و ڕەنگ
سپی پێست: ئەوانەی سپی پێستن، بەخت گەورەن و دەتوانن زۆربەی رەنگەكانی جلوبەرگ لەبەر بكەن، چونكە رەنگی سپی پێست لەگەڵ زۆربەی رەنگەكان دەشێت، بۆیە ئازادی هەر رەنگێك هەڵبژێریت.
ئەسمەران: وەك دەگوترێت ئەسمەران خوێنیان شیرینە، بۆیە دەكرێت دوور بكەونەوە لەو رەنگانەی كە زەق و گەشن، وەك: سوور و وەنەوشەیی، پەمەیی، چونكە ئەو رەنگانە گەر لە جلەكە هەبێ، رەنگی خۆت ون دەكات.
پێستی گەنم رەنگ: ئەوانەی گەنم رەنگن، دەتوانن زۆربەی رەنگەكان هەڵبژێرن، تەنیا نابێت لە رەنگی بێجی نزیك بن، چونكە رەنگی خۆیان و جلەكانیان هاوشێوە دەبێ، دەتوانن رەنگی: سەوز و شین و رەساسی بۆ جلەكانیان زیاتر هەڵبژێرن.
پێستی زیاتر لە دوو رەنگ: هەندێ كەس پێستیان لە نێوان دوو رەنگدا دەردەكەوێت، وەك سوورە و هەندێكیش لە نێوان ئەسمەر و سپی، خۆیان دەبیننەوە، ئەوانەش دەتوانن رەنگی جلەكانیان پێچەوانەی رەنگی پێستیان بێت، بۆ نموونە: ئەگەر كەسێك رەنگی سوور لە پێستیدا زاڵ بوو، دەكرێت جلەكانی لە رەنگەكانی: سپی، قاوەیی، وەنەوشەیی، پەمەیی بێت.
