وێنەكێشان بۆتە هونەرێك كە زۆربەی حەزی پێدەكەن، هەندێك لە بواری ئەكادیمیەوە فێری دەبەن، هەندێكی دیكەش وەك بەهرەیەك لە خۆیانەوە وێنەی وا دەكێشن كە جێگەی سەرنجی هەمووان رادەكێشێ، هەندێ جار وێنەی وا دەبینین كە نازانی وێنەكە راستەقینەیە و بە كامێرا گیرابێت، یان ئەوەتا بە دەست وێنەی كێشراوە، ئەم كۆمەڵە وێنەیەی دەبینن كە لەلایەن وێنەكێشێكی ئەرژەنتینی بە ناوی (ناستۆر كۆنڤارۆ) وێنەی كێشاوە، وێنەكان گوزارشت لە روخساری پیاوێكی بەتەمەن دەكات، هەموو وێنەكانیش هەنگاو بە هەنگاو كێشراون، ئەگەر بە وردی سەیری وێنەكان بكەی، دەبینی كە پێستی روخساری پیاوەكە ئەوەندە بە وردی كێشراوە، كە هەست ناكەی ئەوە وێنەی كێشراو بێت.