یاری جەماوەری شاخەوانی كڵامبینگ

یاری جەماوەری شاخەوانی كڵامبینگ
(كڵامبینگ –Climbing)، یارییەكی بەجۆشە و ئێستا لە زۆربەی ناوەندەكانی مۆڵ و شوێنە گشتییەكان دانراون، درێژی ئەو كڵامبە (20) مەترەو لە دار دروست كراوە. مێژووی ئەو یارییە، سەرەتا لە سەركەوتنی شاخەوانەكانی سەر چیا و شاخە بەرزەكانی جیهان سەریهەڵدا، كە زۆربەی ئەوانەی نیازیان وابوو بگەنە سەر لووتكەی چیا بەناوبانگەكانی جیهان وەك: چیای ئەڤرێست و هیمەلایا و رۆك، بەكاریان دەهێنا. تا ماوەیەك ئەوە تەنیا لە فیلمەكان، یان بەرنامە دیكیۆمێنتارەكان ئەو شاخەوانانە دەبینران، بەڵام ئێستا ئەو كارە بۆتە یارییەكی جەماوەری و میللی، لە كوردستانیش لە زۆربەی مۆڵ و باخچە و پاركەكان دانراوە، كە بەرزییەكەی دیاری كراوەو بۆ هەموو تەمەنێكە، تەنانەت منداڵانیش دەتوانن سەركەون، ئەو پارچانەی دەست و قاچی دەخرێتە سەر لە ئاسن و پلاستیكی بەتێن دروست كراوە، هەروەها ئەو كەسەی بیەوێ ئەو یارییە بكات، گوریسێك یان پشتێنێكی بە ناوقەدەوە دەخرێت و سەری گوریسەكە لەلای پاسەوانێكی یارییەكەیە، تا لە كاتی كارەسات و بەربوونەوە رزگاری بكات، هەروەها ئەو گوریسە بۆ ئەوانەیە كە توانا و هێزیان نەمێنێت، پاسەوانەكە یارمەتییان دەدات تا بتوانێت بگاتە لوتكەی یارییەكە، هەندێ جاریش ئەو كارە پێچەوانە دەبێتەوە كاتێك كەسەكە بەهێزە و پاسەوانەكە رایدەكێشێت تا بە لوتكەی یارییەكە نەگات، لە خەڵات و دیاری سەركەوتنەكەی بێبەشی بكات.
Top