رەنگی سپی جلی شاهانەیە بۆ خانمان
February 28, 2017
رەنگا و ڕەنگ
كاتێك جلی سپیت لەبەرە، هەوڵبدە خۆت بیپارێزیت و لە شوێنی پیس دانەنیشیت، یان ئاگاداری جلەكەت بە، كاتێك نیازت وایە لە شوێنێك بوەستیت، هەروەها لە كاتی ناندێن و خواردن، دەستەسڕی چێشتخانە، یان كلینیكس لەسەر كۆش و بەرۆكت دابنێ. لەلایەكی دیكەوە ئەگەر خواردنێكی رەنگدارت نۆش كرد، دەستێكت بخە ژێر گەردنتەوە. باشترە لەگەڵ جلی سپی، پووتی درێژ لەپێی بكەیت تا لە دەرەوە جلەكەت بپارێزیت، بەتایبەت ئەگەر پانتۆڵێكی سپیت پۆشیبوو. چاكترە جلی سپی بۆ شوێنی فەرمی و بۆنە و یادەكان بپۆشیت، چونكە ئەو شوێنانە پاكن و لە پیسبوون بەدوور دەبیت. كاتێك بەدی و بلووزی سپیت لەبەر دەبێت، چاكێتێكیش لەبەر بكە، تا جلەكەت هەردەم پاك بێت، هەروەها قەڵەمی پەڵە و شامپۆیەكی بچووكی پاككردنەوە هەمیشە لەنێو جەنتاكەتدا بێت بۆ ئەو كاتانەی كە جلە سپییەكەت پیس دەبێـت، بتوانی پاكی بكەیتەوە.
