رێنماییەكان بۆ نــەرم و نیانیی پێستت

رێنماییەكان بۆ نــەرم و نیانیی پێستت
سەرنجڕاكێش بوون و نەرم و جوانیی پێست، گرنگترین سیفاتی ئافرەتێكی كارامەیە، گرنگ نییە تەمەنت لە نەوجەوانییە، یان لە سەرووی (20) ساڵی تا دەگاتە (50)ساڵ، چونكە گرنگیدان بە پێست تا دوا هەناسەت پێویستە، بۆ ئەوانەش كە تەمەنیان زۆرە، ئیدی پێیستیان وشك و لاواز دەبێت، هەروەها تووشی چرچ و لۆچی دەبێت، تا ئاگاداری پێستت بێت، ئەوەندە زیاتر جوانتر و ناوازەتر دەردەكەویت. ئەو هەنگاوانەی كە هەمیشە وەك نەریتێكی رۆژانە پێویستە پەیڕەویان بكەیت، كە شووشتن و پاككردنەوەی پێستە لە ماكیاژ بەر لە نووستن، بەكارهێنانی كرێم و نەرمكردنەوە و دژە خۆر و دژە هەوای ساردە، هەروەها پاك راگرتن و ئاگاداربوون لە پیسی و دووركەوتنەوە لەو هۆكارانەی دەبنە هۆی تێكدان و شێواندنی جوانیی پێست، كە زیاتر ئەوانەن: ئەوانەی تا تەمەنێكی زۆر تووشی زیپكە و پەڵە و ئاسەواری بەركەوتن و كارەسات بوون، پێویستە چارەسەریان بكەیت، بەمەش پێویستت بە سەردانی پزیشكی پێست دەبێت، هەروەها رۆژانە لە كاتی دەرچوون، دەم و چاوت پاك رابگرەو هەردوو كرێمی دژە هەتاو و سەرماش بەكاربهێنە و هەوڵبدە پلەی كرێمەكەت كەمتر نەبێت لە (30) نمرە، رۆژانەی تەڕكردنی پێستت لەبیر مەكە، تا لە ماددە ئۆكسید كراوەكان بەدوور بێت، هەروەها بتوانە خەوێكی باشت هەبێت و چونكە كەمخەوی دەبێتە هۆی تێكچوونی پێستت.
Top