باوی ستایلەكانی ئێكسسواری زیوە

باوی ستایلەكانی ئێكسسواری زیوە
ماوە ماوە چەندین مۆدی ئێكسسوارەكان دەردەكەون و دواتر نامێنن، بەڵام زیو هەمیشە لە لوتكەدایە، چونكە ئێكسسوارێكی ناسك و سەرنجڕاكێشە و لە نرخیشدا ئەوەندە تێچووی ناوێت، ساڵی پێشوو مۆدی ئێكسسواری باغەو پلاستیك بوون، هەندێكیش لە ئێكسسوارە ئاسن و مزەكان بووە مۆدی سەردەم، بەڵام ماوەی ئەو ستایلانە لە ساڵی تازەدا خۆیان نەگرت، لە تازەترین بانگەشە و رێكلام لەوڵاتانی (ئیسپانیا و پورتوگاڵ و فەڕەنسا)، چەندین نمایشی ناوازە بۆ ئێكسسواری زیو كراوتەوەو مۆدە تازەكانی ئەو جۆرە ئێكسسوارەیان تیایدا نمایش كردووە. رەنگی زیو هەر تەنیا سیلڤەر، یان رەساسی نییە، بەڵكو هەندێ لە ئێكسسواری زیو، بە رەنگێكی دیكە بۆیە كراوە، بەمەش لە رەنگی خۆی دوور دەبێت و رەنگێكی دیكەی دەبێت، مەبەست لەوەدا گونجانی ئەو ئێكسسوارەیە لەگەڵ جل و رەنگی قژ و ستایلدا، هەر لە سەرەتای ساڵی تازەوە، خانمان لە ئێكسسوارە ئاسنەكان دووركەوتوونەتەوە و گرنگییان بە ئێكسسواری زیو داوە، دەتوانی زۆربەی ئێكسسوارەكانت لەو مۆدە ناوازە بێت، بەتایبەت ملوانكە بۆ رۆژانی دەوام و سەر كار و بازن بۆ زانكۆ و ماڵ و دەسبەندیش بۆ دەرچوون و پاشەسەریش بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان لەسەر دەكرێن.
Top