زۆربەی پیاوان حەز بە ئافرەتی شۆخ و شەنگ دەكەن، هەندێكیش ئەگەر یەكێكی جوانیان بۆ ببێت، وادەزانن شای هەموو جیهانن، وێڕای ئەوەی نازانن جوانی ئافرەت زیان بە هەست و دەروون و مێشكی پیاو دەگەیەنێت، ئەوەش بەپێی تازەترین لیكۆڵینەوەیەكی زانستی لە زانكۆی (ڤاڵانسیا)ی وڵاتی ئیسپانیا، لە لیكۆڵینەوەدا هاتووە: كاتێك ئافرەتێكی جوان لە نزیك پیاوێك دەبێت، بەهۆی جوانی و سەرنجی زۆری پیاوەكە بۆ ئافرەتەكە، هۆڕمۆنێك لە جەستەی پیاوەكەدا بە ناوی (كۆرتیزۆل) دەرژێت و وا دەكات كە تواناكانی زیاتر ببەخشێت لە كاتی سەرنجدانی ئافرەتە جوانەكە، ئەم هۆڕمۆنەش كاریگەری هەیە لە تووشبوونی پیاوان بە نەخۆشییەكانی (دڵ و شەكرە و بەرز بوونەوەی پاڵەپستۆی خوێن)، بۆیە وا باشە پیاوان سەیری ئافرەتی جوان، ئەوە ئەگەر توانیان !