هەڵەباوەكانی بۆنە و یادەكانی شەوانە
February 21, 2017
رەنگا و ڕەنگ
هەڵەكانی ماكیاژ، ئەگەر ماكیاژەكەت سادە بێت، رەنگ و رووت زیاتر سادە دەردەكەوێت و بەمەش تەمەنت ون دەكات و شێوەشت دەگۆڕێت، ئەگەر ماكیاژی تۆخیش بكەیت، دەبێتە رەنگدانەوەی رووناكی، بۆیە ماكیاژێك بكە زیاتر لە رەنگە كزەكان تا لەگەڵ رەوش و رووناكی یادەكە گونجاو بن، واتە ماكیاژی میتالیك و زێڕی بكەیت شیاوی جوانیت دەبێت.
ئارایشتی قژ، لە یاد و بۆنەكانی شەوانە، نابێت رەنگی پرچت گەشاوە و زەق بێت، چونكە رەنگ و جوانی روخسارت ون دەكات و تەنیا پرچت دەردەكەوێت، هەروەها ئارایشتت با خاو نەبێت، چونكە لە شەودا سێبەرت دەبێت و بەمەش جوانی خۆت و سێبەریشت لەسەر روخساردا دەرناكەوێت، هەوڵبدە لە یادو بۆنەكانی شەوانەدا پرچت هەڵبگریت یان ئەو ئارایشتانە بكە كە پرچی هەڵگیراون.
جل و بەرگ، جلەكەت، شێوازی جوانیت دیاری دەكات، چونكە لە بۆنەی شەوانەدا زیاتر جلەكەت باو و شیاو دەبن، نابێت جلەكان زێدە لە خۆیان بە بریقە و باق بن، بەڵكو بڕێكی كەمی ئێكسسوارە رەنگدانەوەكانیانی پێوە بێت، بەڵكو وا جوانە ئەو جلانە لەبەر بكەیت كە لە كراسی درێژ و نەرم و نیان بێت، هەروەها شاڵ و ملپێچەی سەر شانیش بپۆشە.
