زۆربەی خانمان گلەیی و گازاندەیان لەو بۆن و بەرامانە هەیە كە لە خۆیان دەدەن و بۆ ماوەیەكی كاتی بۆنەكەی ون دەبێت و ئەوەندە كاریگەری نامێنێت. رەنگە زۆربەی بۆن و عەترەكانیش لە ماركە بەناوبانگەكان بن، كەچی بۆ ماوەیەكی زۆر خۆیان ناگرن و بۆنیان نامێنێت، پسپۆڕانی جوانكاری ئاماژە بۆ لێدانی هەڵەی شوێنی بۆنەكان لە جەستەدا دەكەن، هەر بۆیە ئەو شوێنانەیان دیاری كردووە كە ئەگەر بۆنیان لێ بدەیت بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە: پشت گوێ: دەتوانی بڕێكی كەم لە پشت گوێیەكانت بدەیت، ئەوێ تاكە شوێنە بە بەردەوامی بۆن دەپارێزێت و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە. تەنیشتەكانی مل، ئەوێ شوێنێكی گرنگە تا بۆنەكەی بڵاو ببێتەوە و هەم بۆ خۆت و بۆ كەسی بەرامبەریش، مەچەكی دەستیش، شوێنێكە بۆ مانەوەی بۆن و بەرامت تا درەنگانی شەو، سینگ و بەرۆك، ئەوێش بۆنەكە بە جلەكانت و خۆت و دەوروبەریش دەبەخشێت. ناوقەد و كەمەر، لەو دوو شوێنە پلەی گەرمی جەستە دەردەكەوێت و بەمەش بۆنەكە لەگەڵ تەڕی لەش تێكەڵ دەبێت و دەمێنێتەوە. نێو لەپی دەست، بەهۆی ئەوەی كەمتر هەوای بەردەكەوێت و بەمەش بۆنەكە پارێزراو دەبێت، دەشتوانی لە پرچت بدەیت، بەڵام راستەوخۆ نا، بەڵكو بۆنەكە لە هەوادا پەرت بكە و سەرت بەرەو ناو بۆن و هەواكە ببە.