پسپۆرانی جوانكاری و ماكیاژ هەمیشە هەوڵ دەدەن مۆدی وا لە كارەكانیان بدۆزنەوە، كە جێگەی سەرنجی هەمووان بێت، هەندێ جاریش روخساری كچان بە ماكیاژ و بۆیە و دەرمان تەواو دەگۆڕێت، هەر بۆیە دەڵێن جوانی كچ لەو كاتەیە كە ماكیاژی بە سەر و چاویەوە نابێت، بەڵگەش بۆ ئەو قسەیە كاری ئەو پسپۆرە رووسیەیە بە جۆرێك ماكیاژ بۆ خانمان دەكات، هەرگیز نەیناسیتەوە ! (ڤادیم ئەندرێڤ) دەتوانێ تەنیا بە ماكیاژ شێوەی كچێك بە تەواوی بگۆڕێت، تەنانەت ئەوەندە كچەكە جوان دەكات، كەس بڕوا ناكات ئەو كچە خۆی بێت وتەنیا بە ماكیاژ كردنێك وای لێ بێت، ئەوەتا چەندین كچی ئاسایی تەنیا بە ماكیاژێك كردۆتە شاجوانێك، ئەگەر ئەو كچانە دوای ماكیاژی ئەو پسپۆرە بەشداری لە پێشبڕكێیكانی شاجوانی بكەن، رەنگە نازناوێك بە دەست بهێنن.