چۆن لەش و لارت جوان دەكەیت

چۆن لەش و لارت جوان دەكەیت
خانمان حەز دەكەن لەش و لاریان جوان و سەرنجراكێش بێت، هەندێكیش ئەوەندە حەز بە خواردن دەكەن و ئاگاداری جەستەیان نابن، كاتێك خواردنێكی خۆش نۆش دەكەی، دەبێ بە جووڵە و كاركردن هێزی ئەو خواردنە سەرف بكەیت، ئەگینا دەبێتە چەوری و لە جەستەدا كۆ دەبێتەوە و بەمەش قەڵەو دەبیت و لەش و لارت تێكدەدات. چەندین رێگە هەن كە ناهێڵێت كێشت زیاد بێت، تۆش دەتوانی سوود لەم راهێنان و هەنگاوانە وەربگریت :
- بەیانیان كە لە خەو هەڵدەستی سەرەتا، هەندێك راهێنان بكە، بە مەرجێك بەر لە نان خواردن بێت، هەوڵبدە بەیانیان خواردنی بەهێز بخۆیت، وەك : هێلكە بخۆ، چونكە وزەی زۆر سەرف دەكەیت.
- گرنگی بە خواردنی لێمۆ و خواردنەوەی ئاوی لێمۆ بدە.
- خۆشووشتنی بەردەوام، هەوڵبدە ئەگەر رۆژانە نەتوانی خۆت بشۆیت، واباشە دوو رۆژ جارێك خۆت بشۆیت.
- راهێنانی رۆژانە، بە تایبەت بەیانیان و ئێواران، قاچت درێژبكە و هەوڵبدە پەنجەكانی پێی بە دەستەوە بگریت بۆ ماوەی (3) خوولەك.
- رۆژانە نزیكەی (50) شناو بكە، بە تایبەت كاتی دوای نیوەڕۆ و بەر لە نووستن.
- قاچ بەرز كردنەوە، دەتوانی سوود لەم راهێنانە وەربگریت كاتێك لەسەر پشتت درێژ دەبیت و قاچەكانت بەرز بكەوە و ئەمەش واچاكە زیاتر لە (25) جار بێت رۆژانە.
Top