هەست و خۆشەویستیی راستەقینەی نێوان خۆشەویست و هاوسەران
February 14, 2017
رەنگا و ڕەنگ
- وا هەست دەكەیت كە ئەو كەسە وەك منداڵێكی بچووك مامەڵەت لەگەڵدا دەكات و دڵی نایەت ئەزیەتت بدات و هەرچی لە دڵتە بۆت دابین و جێبەجێی دەكات.
- هەست بە خۆشی و شادی دەكەیت لەگەڵیدا، تەنانەت ئەگەر لەلاشت نەبێت بە تەنیا بیر كردنەوە لەگەڵ ئەو كەسە، دڵت خۆش دەبێت.
- كاتێك لەگەڵ ئەو كەسەدا دەبیت، جار جارە هەست بە ئازار و ژان لە گەدەتدا دەكەیت، چونكە لە كاتی خۆشەویستی گەدە كاری خۆی ناكات و تێكدەچێت.
- كاتێك كەسێكت بە دڵەوە خۆشدەوێت، وا هەست دەكەیت لە مێژە دەیناسیت و شارەزایی ئەو كەسە بوویت.
- هیچ كارێكی دیكە هۆشت خەریك ناكات، جگە لەو كەسە، كە هەمیشە بیری لێ دەكەیتەوە و وا دەزانیت هەردەم ئەو كەسە لە مێشكتە.
- خۆی لەگەڵت دەگونجێنێت و تەنانەت ئەگەر كێشە و ناخۆشیشتان هەبێت، هەر زوو چارەی دەكەن و كارەكانت بە جوانی جێبەجێ دەكەن.
هەست بە ئەمان و خۆشی لەگەڵیدا دەكەیت و متمانەیەكی گەورەش لە نێوانتان دروست دەبێت، هەروەها قوربانی و تەنازول كردنیش لە نێوانتان دەردەكەوێت.
