14/2 رۆژی ڤاڵەنتاینە و بە رۆژی خۆشەویستان ناسراوە، لەو رۆژەدا رەنگی سوور باو دەبێت و هەر یەكە پارچەیەك لە جلەكانی سوور دەبێ، هەر كچێك حەز دەكات لەو رۆژە رەنگێكی سووری پێوە دیار بێت، بەڵام هەندێ جاریش زۆربەی ئافرەتان یان خانمان حەز ناكەن لەو رۆژە رەنگی جلیان سوور بێت، بەڵام دەتوانن بەلایەنێكی دیكە قەرەبووی بكەنەوە، وەك دەتوانن نەخش و نیگاری نینۆكەیان رەنگ بكەن، دەكرێت رەنگی سوور لە نینۆكەكانیان بدەن بۆ ئەو رۆژە تا لەگەڵ رەنگ و شێوازی ئەو رۆژە هاوشێوە بن و شیك بن. جوانترین رەنگیش بۆ نینۆكەكان لەو رۆژەدا، بریتییە لە رەنگی پەمەیی گوڵ، سووری جەرگی، سوور، بەڵام زیاتر رەنگی سوور لەو رۆژەدا مۆد و باو دەبێت، هەروەها دەتوانی نەخش و نیگارێكی شێوەی دڵ و خۆشەویستی لەسەر نینۆكەكانت چێ بكەیت، وەك ئەوەی گوزارشت لەو رۆژە و بۆنەیە بكات، چونكە هەست و دڵی ئافرەتان پڕە لە خۆشەویستی و رۆمانسی، بۆیە ئەگەر لەو رۆژە بە لایەنێك یادی بكەیتەوە، شتێكی جوان و ناوازە دەبێـت.