ماسکێک بۆ سپیکردنەوەی پێستی دەموچاو
February 8, 2017
رەنگا و ڕەنگ
بێگومان پێکهاتە و ئاوێتەی سروشتی زۆر هەن بۆ سپیکردنەوە و جوانکردنی ڕەنگی پێست، بەڵام نابێت بەبێ سەردانکردنی پزیش بەکاریبهێنیت، چونکە جۆری پێستەکان جیاوازی هەیە ئەگەرنا لەڕووی تەندروستییەوە رەنگە زیانت پی بگەیەنێت.
سێ ئاوێتە بۆ سپییکردنەوەی پێستی دەموچاو:
کەوچکێک ماست و نیو کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکە، پاشان بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە پێست و بە ئاو بیشۆ، ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی کەم دووبارەی بکەرەوە هەست بە گۆڕان دەکەیت، لەهەمانکاتدا دەتوانیت کەمێک شەربەتی لیمۆ و دوو کەوچک شۆڤانی تێکەڵ بکەیت، بۆ ئەوەی جگە لە سپیکردنەوە پێست بیگەشێنێتەوە و بریقداری بکات.
پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی هەربۆیە زۆر بەسوودە بۆ پێست و ڕەنگی دەکاتەوە، دوو کەوچکی شەربەتی پرتەقاڵ تێکەڵی زەردەچەوەی وشک بکە و بۆ ماوەی 30 خولەک ئەم ئاوێتەیە بدە لە پێست و بە ئاو بیشۆ، بەڵام دەکرێت بۆ ئەژنۆ و ئەنیشکیش بەکاریبهێنیت.
یان توێکڵی پرتەقاڵ بهاڕە و لەگەڵ کەوچکێک ماست تێکەڵی بکە و بیدە لە پێستی دەموچاوت بۆ ماوەی 20 خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆ.
لیمۆ پێکهاتەی ترشی ستریکی تێدایە کەدەبێتە هۆی سپیکردنەوە و کرانەوە ڕەنگی پێست و نوێ کردنەوەی خانەکان، سێ کەوچک ئاوی لیمۆ و کەمێک شۆڤان تێکەڵ بکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر و بە ئاو بیشۆ یان لەبری شۆڤان لەگەڵ شیری وشک و کەوچکێک هەنگوین تێکەڵی بکە، پاشان بیدە لە پێستی دەموچاوت بۆ ماوەی 15 خولەک.
