درێژترین كۆنە پرد

درێژترین كۆنە پرد
هەندێ لە كارە ناوازە و سەیرەكانی كۆن كە ئێستا لە جیهاندا ماون، تا بیری لێی بكەیتەوە زیاتر تووشی سەرسوڕمان دەبیت لەوەی چۆن و بە چ هێزێك ئەو كارانە كراون، وەك پەیكەرەكانی ئەهرامی میسر، تاوەری ئیڤل، دیواری شوورای چین و بورجی پیتزا لە ئیتاڵیا و چەندینی دیكەش، ئەو كۆنە پردەش بە یەكێك لە سەیر و سەمەرەكانی جیهان دادەنرێت كە لە سەدەی (12) دروست كراوەو تا ئێستاش درێژترین پردە لە جیهان، ئەو پردە ناوی (ئانبینگ بریدج)ـە و دەكەوێتە نێوان هەردوو ناوچەی (گینگیانگ و نانان) رۆژئاوای شاری (فوتشۆ) لە وڵاتی چین، ئەوەی سەیرە ئەو پردە لە كەرتە بەردی گەورە و زەبەڵاح دروست كراوە، كە هەر پارچەیەكی ئەوەندە ژوورێك دەبێت، زۆر جاریش لێكۆڵینەوە لەوەكراوەتەوە ئاخۆ ئەو بەردانەی چۆن هێناوە و چۆن دایاناوە، درێژی پردەكە دەگاتە (2070) مەتر، بە جوانترین دیمەنیش دروست كراوە و بەبێ ئەوەی بەشێكی بڕمێت، یان بكەوێت.
Top