خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری
February 7, 2017
رەنگا و ڕەنگ
- رێزگرتن لە بۆچوون و رەفتاری یەكتر : هەندێ لە پیاوان و ئافرەتان، رێز لە بۆچوون و رەفتاری یەكتر ناگرن، ئەوەش وادەكات كە هەست و خۆشەویستیان بۆ یەكتر كەم بێتەوە و گرفت سەر هەڵبدات، بۆ نموونە : ئەگەر ئافرەتەكە حەزی بە دەرچوون بێت، ناكرێت پیاوەكە رێگەگر بێت لە دەرچوونی ئافرەتەكە.
- هەست كردن بە یەكتر : زۆر جار پیاو و ئافرەت، یەكتر فەرامۆش دەكەن و تەنانەت گرنگی بە یەكتر نادەن، ئەوەش وادەكات كە هەستیان بۆ یەكتر كەم بێتەوە، دەبێ لە نزیكەوە هەردووك هەست بە یەكتر بكەن و ئەوەش بە گرنگی دان دەردەكەوێت.
- لێبوردن و قبوڵ كردن : ناكۆكی و گرفت لە ژیانی هاوسەریدا هەر دەبێت، لەوە هەڵەتر ئەوەیە كاتێك كەسیان لە یەكتر قبوڵ نەكەن، مرۆڤ هەڵە دەكات و هەڵەش لێبوردنی هەیە، بۆیە دەتوانن یەكتر قبوڵ بكەن و لە یەكتر ببورن.
- كات تەرخان كردن : رەنگە هەردوو لا بە كاری رۆژانەی خۆیان خەریك بن، هەرگیز نابێت بڵێت كاتم نییە بۆت، دەبێ كات بۆ هاوسەرت و گرنگی دانت بە هاوسەرت لەسەرەوەی هەموو شتێكەوە بێت.
- رێزلێنان و شایستە : رەنگە هاوسەركەت كارێك بكات و پێویستی بە ستایش و رێزی تۆوە بێت، بۆیە پشتگیری بكە و تەنانەت ئەگەر هەڵەیەكیشی كرد، دەتوانی رێز لە هەڵەكەی بگریت و پێبڵیت بۆ جارێكی دیكە باشتر دەبێت.
- شیرین بن لەلای یەكتر : گرنگی دان و نزیك بوونەوە لە یەكتر ئەگەر كارێكی سادەیە، بەڵام پڕ مانا و جێگەی رێزلێنانە لە یەكتر، چۆن لە پێش هاوسەری رەفتارتان دەكرد، هەندێ لەو رەفتارانە لە دوای هاوسەریش بكەن، وەك ئەوەی هەر هاوڕێین و هێشتا نەبوونەتە هاوسەری یەكتر.
