مەرج نییە پەیكەری وێنە تەنیا لە قوڕ و لم و كەرەستەی تایبەت بە خۆیەوە بێت، بەڵكو دەتوانین لە ماددەی دیكەشی دروست بكەین، ئەوەیە بیرۆكەی ئەو هونەرمەندە ئیتاڵییەی كە ناوی (سیمۆن كریستانی)یە، لە تەمەنی منداڵییەوە حەزی بە ئاگر بووە، دوای چەند ساڵێك ئێستا بۆتە پەیكەركێشی شووشە، بە هۆی خۆشەویستی بۆ ئاگرەوە، كە بە بەكارهێنانی ئاگر و شووشە، چەندین پەیكەری جۆراوجۆری دروست كردوون، ئێستا (31) ساڵە، هەر بۆیە (31) پەیكەرە شووشەی دروست كردووە، رەنگە ئەو پەیكەرشووشە كێشە بیری لەوە نەكردبێتەوە كە پەیكەری شووشە، رەنگە بكەوێت و بشكێ، وەك دەزانین پەیكەری دیكەش دەشكێ، بەڵام ئەوەیان ناسكترە و لە شووشەیە، رەنگە بە پێكدادانێك ورد بێت