گوند و مەملەكەتــی كورتەباڵاكان

گوند و مەملەكەتــی كورتەباڵاكان
زانایان و پسپۆڕانی جینی و بایلۆجی چین، سەریان لە دانیشتووانی گوندی (یانگسی) سوڕماوە، ئاخۆ بۆچی كە زۆربەیان باڵایان هێندە كورتە، كەچی هاوشێوەی هاووڵاتیانی ئاسایی وڵاتەكەیان دەژین. زۆربەی خەڵكی ئەو گوندە درێژیی باڵایان ناگاتە نیوەی مرۆڤێكی ئاسایی، هەر بۆیە بە مەملەكەتی كورتەباڵایان ناسراوە. رێژەی درێژی باڵای خەڵكی ئەو گوندە لە نێوان (40 بۆ 80) سەنتیمەتر دەبێت، پیاوێكی ئەو گوندە ناوی (وانگ)ـە دەڵێ: ئەفسانەیەك لە نێو خەڵكی ئەو گوندەدا هەیە، كە لە پێشوودا باڵای خەڵكی ئەو شوێنە ئاسایی بووە، بەڵام دوای ئەوەی كیسەڵێكی رەش و خاوەن پێی سەیر دەبینن و لەلایەن خەڵكی گوندەكەوە دەكوژرێت، لەو كاتەوە درێژیی باڵایان بەم چەشنە گەیشتووەو كورتتر دەبنەوە، زۆربەی دانیشتووانی ئەو گوندە جگە لەوەی باڵایان كورتە تەمەنیشیان لە نێوان (30 تا 80) ساڵیدایە.
Top