شێوە ماكیاژ بۆ چاوەكانت

شێوە ماكیاژ بۆ چاوەكانت
شێوازی جۆرواجۆر هەن لە ماكیاژی چاو، پسپۆرانی جوانكاری چاو، پێیان وایە، تا چەند ئەو شێوازە زۆرە هەبێ خانمان بە ئاسانی دەتوانن شێوازێك هەڵبژێرن، ئەگەرچی ماوە ماوە مۆدەیەكی تازە دەردەكەوێت و دەبێتە مۆدەی باو بۆ ئەو كاتە، چونكە ماكیاژ چاوەكانت، دەروازەی جوانیتە، هەندێ لە خانمان ناتوانن لە نێوان جوانی رەنگی چاو و بەشەكانی دیكەدا رێكیان بكەن، بۆ نموونە: كاتێك دەتەوێ رەنگی چاوت وەك جلەكەت بێت، یان لە رەنگی بەشێكی دیكەدا بێت بۆیە دەبێ ئەو هاوسەنگییە بپارێزیت. شێوە ماكیاژی سێبەر بۆ چاوەكانت، یەكێكە لە باوترین مۆدەكانی ئێستا، كە دەكرێ ئەو جۆرە ماكیاژە بۆ ئاهەنگ و دەرەوە لە چاو بدرێ، لێرەوە فێری ئەو ماكیاژە ببە :
- سەرەتا پشت چاوت وشك بكەوە بە (پرایمەر)، پاشان كرێمی سەرەكی (ئەساس)ی لێ بدە.
- كرێمی سەرەكی بە یەكسانی لە روخسارت و ملت بدە، تا هاورەنگ بێت و جیاوازیان نەبێ.
- سەرەتا پۆدرە لە دەوروبەری چاوت بدە، پاشان بە كرێمی بریقە، هەندێكی لەسەر دانێ تا بریقەدار بێت.
- بۆ ئەوەی رەنگی پشتەچاوت زیاتر بمینێتەوە، دەتوانی رەنگی سپی مرواری لەسەر برژانگی سەرەوە و خوارەوە بسووە، پاشان رەنگی رەساسی یان زیووی لەسەر برژانگی سەرەوە بدە.
- رەنگی سێبەری پشتەچاوت پەرت بكە، لە ناوەڕاستی برژانگی سەرەوە و بەرەو دەرەوەی چێوە چاوت رابكێشە.
- لە دەرەوەی چیوە چاوەكانت سێبەرە رەشەكە لەگەڵ رەنگی پەمەیی بە بریقە تێكەڵ بكە.
- پاشان دەرەوە و ناوەوەی چاوانت كلدار بكە، ئەوەش بە كلی رەشی دژە ئاو.
- لە كۆتایی ماسكارەی برژانگت بكە و ئیدی چاوەكانت وەك مانگ دەردرەوشێنەوە.
Top