رەنگە هەندێ جار بیر بكەنەوە ئەو چیا گەورانەی لە جیهاندا هەن، چۆن دەبڕدرێنەوە و بە چ ئامێرێك ناوبڕی دەكەن، جاران بە ئامێری تەقینەوە ئەو كارەیان دەكرد، بەڵام كارەكانیان سەركەوتوو نەدەبوو، بۆیە بیرۆكەی مشارێكی گەورەیان داهێنا، كە هەموو شتێك ببڕێت، تەنانەت بۆ كەرت كردنی چیای گەورەش كاری ئەو مشارەیە، كە ئێستا لە وڵاتی كازاخستان لە كێلگەیەكی رەژوو كار دەكات، ئەو مشارە گەورە لە (45) تەن ئاسنی پۆڵا دروست كراوە، نزیكەی (27) كەسی پێویستە تا كار بكات، بە نزیكەی (100) ملیۆن دۆلار دروست كراوە و دەتوانێت لە ماوەی تەنیا كاتژمێرێك نزیكەی (4500) تەن رەژوو بەرهەم بهێنێت و جیای بكاتەوە، ئێستاش كار لە چیایەكی گەورە دەكات تا لەتی بكرێ ئەوەش لە شاری بوگاتێر لە وڵاتی كازاخستان.