هەفتەیەک پێش مانگی هەنگوینی ئەم ماسکانە بەکاربهێنە

هەفتەیەک پێش مانگی هەنگوینی ئەم ماسکانە بەکاربهێنە
شێوازی دەرکەوتنت لە مانگی هەنگوینیدا زۆر گرنگە و پێویستە گرنگیەکی تەواو بە جلوبەرگ و قژ و پێست و جوانی خۆت بدەیت.
مەرجنییە جوانی لەڕێگای پارەی زۆر و بەدەستهێنانی کرێمێکی گرانبەهاوە بێت، بەڵکو توانا و ئیرادەی خۆتە کە بتوانیت لەکاتی دەست بەتاڵیدا ئاوێتەیەکی سروشتی لە چێشتخانەکەت دروست بکەیت و بیدەیت لە ڕووخسارت.
بەکارهێنانی ئەم ئاوێتانە سوودێکی زۆری هەیە بۆ پێست ئەگەر پێش مانگی هەنگوینی بەکاریانبهێنیت:
ئاوێتەی یەکەم: یەک ئەڤۆگادۆ و دوو کەوچکی گەورە زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵ بکە، ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک هەفتە بیدە لە قژت پێش ئاهەنگەکەت، دەبینیت قژت چ گۆڕانکاریەکی بەسەردا دێت و دەگەشێتەوە.
ئاوێتەی سێیەم: ئاوی گوڵ و نیشاستە تێکەل بکە بۆ ماوەی هەفتەیەک پێش ئاهەنگەکەت بیدە لە پێست ڕۆژانە پێش نوستن، دەبینیت لە خاڵی ڕەش و زیپکە و پەڵە ڕزگاردەبێت و پێست دەبریقێتەوە.
ئاوێتەی سێیەم: شیر باشترین پێکهاتەی سروشتیە بۆ پێست و دەکرێت بەتەنها یان لەگەڵ زەیتی زەیتون و کەمێک دارچینی تێکەلی بکەیت و ڕۆژانە بۆ ماوەی هەفتەیەک بیدەیت لە تەواوی پێستی لەشت بۆ ماوەی کاتژمێرێک و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.



خەندان
Top