باوی بلووزی پەمووی نەرم و نیانە

باوی بلووزی پەمووی نەرم و نیانە
مۆدی جلوبەرگ لەوەرزی سەرماو زستانەدا، هەمیشە لەگۆڕانكاریدا دەبێت و هەر جلێك بۆ شوێن و كاتێك دەپۆشرێت، تا جلەكانت لە رووی شێوازەوە نەرم و نیان بن و بۆ لەش و لاریشت گەرم و گوڕ بن، لەو كاتە مۆدێكی شایستەت لە جوانی و بەسوود بۆ جەستەت هەڵبژاردووە. هەر ئافرەتێك ئارەزوو و حەزی لە جۆرە جلێكە تا لەو وەرزەدا لەبەریان بكات، بەڵام دەبێ خانمان لەوە ئاگادار بن كە هەر جلێك بۆ شوێنی خۆی لەبەر دەكرێت. بلووز، یەكێكە لە جلە باوەكانی وەرزی سەرما، ئەو پۆشاكە لەگەڵ زۆربەی جلوبەرگەكانی دیكەدا دەگونجێت، مۆدێكی شیكیان دەبێت، چونكە دەتوانی لەژێر چاكێت و كراس لەبەریان بكەیت، یان لە سەر عەزی وەك شێوازێكی ئەوروپی و رۆژئاوا رێكیان بكەیت. دەتوانیت بۆ ماوەیەك لە قەمیس دوور بكەویتەوە و بلووز بپۆشیت، جگە لەوەی مۆدێكی سەرنجڕاكێشە هەروەها لەبەركردنیشی خۆشە. ئەو شێوازە بلووزانەی زیاتر باون بە بلووزی پەموو، یان بلووزی نەرم و كراوە ناسراون. دەتوانی بۆ دەوامی فەرمی لەگەڵ چاكێتێك لەبەری بكەیت، هەروەها بۆ زانكۆ لەگەڵ چاكێتی كورت، یان هەر بە تەنیا بلووزێك بێت، بۆ چوونە دەرەوەش دەكرێت لەگەڵ كابۆی جینز، یان تەنوورە بیپۆشیت و مۆدێكی شیكی لێی دەردەچێت.
Top