گوندێك بۆ ماركە بەناوبانگەكانی جیهان

گوندێك بۆ ماركە بەناوبانگەكانی جیهان
لە نێو بازاڕو شوێنەكانی بازاڕكردندا، چەندین شوێنی تایبەت بەفرۆشتن و نمایشكردنی كەرەستەی گرانبەهاو ماركەكان دادەنرێن، كە ئەوانەش جەماوەر و خوازیاری خۆیان هەیە، تەنانەت هەندێ جار ئەوانەی نیازیان وایە لەو شوێنانەوە شتومەكیان دەستكەوێت، رەنگە رێگایەكی دوور ببڕن تا بەو شوێنە دەگەن، بەڵام دواجار لەوڵاتی بەریتانیا ئەو كێشەیە چارەسەركراو گوندێكی تایبەت بە كەرەستەی ماركە و گرانبەهاكان كرایەوە. ئەو گوندە ناوی (بایسیتر ڤیلج- Bicester Village)ـەو دەكەوێتە شاری ئۆكسفۆرد، كە سەراپای شەقامەكانی لەشوێنەكانی فرۆشتن و نمایشكردنی كەرەستەكانی ماركە بەناوبانگەكانی جیهانە، هەر چ كەرەستەیەكی ماركە ناودارەكانی جیهانت بوێت، لەو گوندە بچووكەدا دەستت دەكەوێت، جگە لەوەی داشكانی تەواو بۆ كەرەستە گرانەكانی ماركەكان كراوە، تا خەڵك زیاتر سەردانی ئەو گوندە بكەن.
Top