تەوقەی سەرت جوانتر دەكات

تەوقەی سەرت جوانتر دەكات
هەست و خواستی كچان و خانمان بەندە بە چەندین چەشنی ئێكسسوارەوە، هەموو كچێك حەزی بە ئێكسسوارە، رۆژانە زیاتر لە ئێكسسوارێك بە خۆیانەوە دەكەن، بگرە لە : ملوانكە، گوارە، ئەنگوستیلە، بازن و تەوقە ودەستبەند، ئەوانە هەمووی ئێكسسوارن تا كچان خۆیان پێی جوانتر بكەن، سەر و پرچی زۆربەی كچان، خاوە، تەنانەت هەندێك خۆیان پرچیان خاو دەكەن، ئیدی خاوكردنی پرچ پێویستی بە بەستنە، یان ئەو كچانەی پرچیان درێژە، پێویستیان بە ئێكسسوارە تا قژیان پێی ببەستن. تەوقەی پرچ كۆمەڵێك شێوازی هەیە، بەڵام دەبێ كچان وریا بن لە هەڵبژاردنی ئەو تەوقانەی بۆ بەستنی پرچیان بەكاردەهێنن، هەوڵدە تەوقەكە ئەوەندە توند نەبێت و ئیدی ئەزیەتی رەگ و تەلەمووی پرچت بدات، هەروەها لە شێوە و قەبارەشدا ئەوەندە گەورە نەبێـت كە شێوەی سەر و پرچت تێكبدات، لە بیرییش مەكە كە رەنگی تەوقەكەت با لەگەڵ جل و بەرگت یان رەنگێكی ماكیاژت رێك بێت، چونكە ئەگەر وا نەبێت، چ سوود لە تەوقە نابینی جگە لە بەستنی پرچت.
Top