ناسكی دەستەكانت !

ناسكی دەستەكانت !
زۆربەی كچان و خانمان زیاتر گرنگی بە دەم و چاو و روخساریان دەدەن، لە كاتێكدا لە بیریان نییە كە شوێنی دیكەش هەن پێویستە فەرامۆش نەكرێن، ناوازەیە ئەگەر پێستی روخسارت ناسك بێت و كەچی دەستەكانت پڕ بن لە چرچ و لۆچ، هەر بۆیە پێویستە ئاگاداری جوانی و ناسكی دەستەكانت بیت، پێستی دەست ئەوەندە ناسكە تەنانەت بە وردە سەرمایەك هەمووی دەشێوێت، زۆربەی جاریش تووشی نەخۆشییەكانی پێست دەبێتەوە، هەندێ جاریش لە كاتی كاركردنی ماڵەوە تووشی گرفت دەبیت. بۆیە پێویست دەكات بەردەوام بیت لەسەر نەریتەكانی پاراستنی دەستەكانت، ئەویش بەكارهێنانی ماسكی ناسك كردنی دەست و كرێمی پاراستنی پێستی دەست، هەڵبەت دەزانین پێستی دەست زیاتر لە وەرزی زستاندا تووشی قلێشە و شەق بوون دەبێـتەوە، چارەسەریش بۆ ئەو كارە واچاكە دەستەوانەیەك لە دەست بكەیت، تا رووبەرووری سەرما نەبێتەوە، مەهێڵە دەستت تووشی سەرما و گەرمای لەناكاو بێت، كاتێك دەستەكانت لەناو ئاوی گەرمە، یەكسەر بیخەیتە ناوی ئاوی ساردەوە، ئەو حاڵەتە زۆرجار لە رۆژانەی كاری ماڵەوە دێتە پێش، لایەنێكی دیكەش كە گرنگە پێویستە پێستی دەستت راستەوخۆ بەر شلەكانی پاككردنەوە نەبێتەوە.
Top