شێوازەكانی ماكیاژی كلاسیك و مۆدێرن

شێوازەكانی ماكیاژی كلاسیك و مۆدێرن
خانمان لەنێوان مۆدە زۆرو بۆرەكانی ماكیاژو ئەو هەموو چەشن و شێوازانەی دوودڵ دەبن، بەتایبەت كاتێك نیازیانە یەكێك لەمۆدەكانی ماكیاژ لە روخساریان بسوێن، لەهەموو كاتێكیشدا پێویستیان بە ماكیاژەو تاوەك شۆخێك دەربكەون، تۆی خانمیش پێویستە بزانیت كە هەندێ جاریش دەتوانی شێوەی كەسایەتیت بە ماكیاژەكەت بگۆڕیت و خۆت جیاواز دەربخەیت. بەڵام واچاكە شێوازەكانی ماكیاژ تێكەڵ نەكەیت و هەر یەكەو بەپێی شوێن و كاتی خۆی بۆ روخسارت بكەیت. بەگشتی دوو جۆرە ماكیاژی سەرەكی هەن، یەكەمیان ماكیاژی (كلاسیك) و دووەمیان ماكیاژی (مۆدێرنـە، بۆ ئەوانەی حەز بە ماكیاژی هێمن دەكەن، دەتوانن ماكیاژی كلاسیك دابنێن كە پێویستە رەنگی كاڵ و سادە بۆ برژانگ هەڵبژێرن، وەك رەنگی: گوڵ و بێجی، هەروەها بۆ چاوەكانیش ئەوانەی خواستیان لەماكیاژی ناسكە، دەتوانن رەنگی برژانگیان سادەبێت، هەروەها رەنگی سەوز و شین لە پشت چاوەكانیان بدەن، رەنگی رەشی كل و ماسكاراش لەبیر مەكەن، بۆ لێویش پێویستە رەنگی سوور دابنێن. هەروەها هەندێك بریقەداریشی بكەن. سەبارەت بە ماكیاژی (مۆدێرن)، دەكرێ رەنگی بەهێزو تیژ بۆ برژانگەكانت بەكاربهێنی وەك: رەش و قاوەیی، هەروەها رەنگی ماسكاراش تۆخ بكەیت و رەنگی لێویش با لە رەنگە تۆخەكان بێت، وەك: سووری تۆخ، قاوەیی و پەمەیی، هەردوو جۆرە ماكیاژەكەش هەر یەكەو شێوەو شێوازێكە، تۆش ئازادی كامەیان هەڵدەبژێریت.
Top