ماوەیەك لەمەوبەر باسی ئەو كوڕە گەنجەمان كرد كە درێژی زمانی زیاتر بوو لە (16) سەنتیمەتر، كەچی وادیارە كچێك دەیەوێ كێبڕكێی ئەو كوڕە بكات، چونكە ئەویش خاوەن زمانێكی درێژە، مەبەست نەوەك لە زۆر بڵێ، بەڵكو لەدرێژی زمانی لەناو دەمییەوە، ئەو كچە خەڵكی نیوزیلەندایە و ناوی (كانا)یە، تەمەنی (27) ساڵە، درێژی زمانی لەناو دەمییەوە و تاوەكو دەرەوە دەگاتە (21) سەنتیمەتر، كە رێژەیەكی زۆرە لە بەرانبەر زمانی مرۆڤێكی ئاسایی، ئەوەی سەیرە، ئەو خانمە دەتوانێ زمانی لە دەرەوە گرێیەك لێبدات و بیبەستێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوە باشە كاتێك پێی دەڵێن (زمانت بگرە، سەرت رەحەت دەبێ)، ئەو كچەش نەوەك تەنیا دەیگرێ، بەڵكو گرێ كوێرەیەكیشی لێدەدات.