رۆژی هەینی رابردوو وەكو نەریتێكی ساڵانە لە وڵاتی ئیسپانیا، یاری (گا) بەربوونی سەر شەقامەكانی ئەو وڵاتە ئەنجام درا، كە یارییەكی خۆش و بەچێژە، لەم یارییەدا چەند (گا)یەكی سەر شێت، لە بازاڕ و شەقامەكانی چەند شارێكی ئەو وڵاتە بەردەدرێن و ئیتر بەدوای خەڵك دەكەون، ئەوەی خۆشە كەس لەم كاتە نابێتە برای كەس، هەر یەكە خەمی خۆیەتی و تاوەكو لە شاخە تیژەكانی گایەكان دەربازیان ببێ، كەچی وادیارە قوربانیی ئەمساڵی ئەم یارییە گەنجێكی وڵاتی ئوستوڕالیا بوو، كە بە سەردان چۆتە ئیسپانیا، مێژووی ئەو یارییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1924) و تاوەكو ئێستا نزیكەی (15) كەس مردوون لەم یاریە جەماوەرییەدا.
