مرۆڤ بە بەهرە و كاری سەیر دەبێتە جێی سەرسوڕمانی و سەرنجڕاكێشی لای كەسانی دیكە، زۆرجار جوانیەك دەبەخشن كە بە بینینیان دڵخۆش و سەرسام دەبین، زۆرجاریش وابووە ئەو كەسانەی كە لای ئێمە سەرنجڕاكێشن سروشتی یاخود پێكهاتەی جەستەیان جیاوازە لە كەسانی ئاسایی، بۆ نموونە هەیانە باڵایان زۆر كورتەو هەشیانە بە پێچەوانەوە، یاخود زۆر قەڵەوە، بەڵام ئەوەی كە لە وێنەكە دەیبینن درێژترین ئافرەتی جیهانە، دیمەنێكی سەیر دەردەخات ئەو ئافرەتە لە وڵاتی تایلاند دەژی و ناوی (مالی دوانگیدی)یە و تەمەنی (19) ساڵە، درێژییەكی بێ هاوتای هەیە كە هەر كەسێ لەلای بوەستێ لە پەنای خۆیەوە دەیشارێـتەوە، درێژی باڵای دەگاتە (208)سەنتیمەتر، واتە زیاتر لە دوو مەتر، ئەوەی سەیرە لەگەڵ ئەوەی ئەو ئافرەتە درێژە، هەروەها جەستەیەكی پتەوی هەیە كە دوو ئەوەندەی ئافرەتانی ئاسایی دەردەكەوێ.