گشت ئێكسسوارەكان جوانیت پێ دەبەخشن، لە كاتێكدا شێوازی ئێكسسوارەكان جیاوازیان هەیە، بە تایبەت كاتێك بە پێوەری رەنگ یان دیكۆرەوە جیاكاری نێوانیان دەكەین، ئەمەش لە كاتێكدا رەنگە كاتێك لەكاتی دیكۆر دەبێ، ئەو جوانییە نابەخشێ كە لەسەر جەستە دەبێ، ئەو ئێكسسوارانەش تەنیا لە كاتی تاقیكردنەوەدا جوانییان دەردەكەوێ، یەكێك لەو ئێكسسوارانە بریتییە لە قایش، كە جوانییەكی بێ هاوتای هەیە و لەگەڵ گشت جۆرە جلێك گونجاندنی خۆی دەردەخات، لێرەدا باس لە ئاوێتە كردنی قایش دەكەین كاتێك لەگەڵ جینز یان لەسەر تەنوورەوە دەپۆشرێ، یەكێك لە جوانترین رێگاكانی قایش ئەوەیە كاتێك بە تەنیا دەبێ، واتە لەسەر جلەكەوە دەخسترێ و بێ ئەوەی لەگەڵ جلەكە بگونجێ، ئەمەش خۆی سەرنجڕاكێش دەردەخات و شێوازێكی بڵاوی دەبێ، لەگەڵ ئەوەشدا بە گوێرەی ئەو شێوازە دەبێ كە قایشەكەی لەسەری نەخشی بۆ كراوە.