گرنگی و هەنگاوەكانی بۆیەكردنی قژ
July 13, 2011
رەنگا و ڕەنگ
ئەو رەنگە هەڵبژێرە كە لەگەڵ شێوازی رووخسارت و جوانیت دەگونجێ، یان لەگەڵ رەنگی پێستت خۆی دەگونجێنێ، ئەمەش دەبێ لە كەسێكی شارەزا و پسپۆر پرسیار بكەی یان خۆت وەڵامەكەی بزانی.
- هەوڵبدە لە كاتی بۆیە كردن، لە رەگی مووەكانەوە رەنگەكە بیگرێ و بۆ ئەوەی سەرتاپای تەڵە مووەكان بە سوبغەكەوە بێ و بە جوانی رەنگەكەی بگرێ.
- لە كاتێك كاری بۆیە كردن یان رەنگ بكە، كە قژت دوور بێ لە هەڵوەرین و یان هەر نەخۆشییەكی پێست كە لەپێستی سەرت هەبێ، ئەمەش چاكترە لە وەرزەكانی بەهار و پاییز و زستان بێ، لە هاوین چاكترە لە بۆیە كردن دوور بی بەهۆی زۆری پلەی گەرما.
- لە دوای بۆیە كردن كە تەواو دەبێ، راستەوخۆ كاری شانە كردن مەكە، یان وشك كردنەوە، چونكە لەو كاتە قژت ناسك دەبێ و تەنك دەبێ و ئاسان دەبێ بۆ كەوتن و وەرین.
- بەردەوام شووشتن و گرنگی دان بە قژ لە دوای بۆیە كردنەوە، كە هەنگاوێكی پێویستە و هەروەها ئەنجامدانی (حەمام زەیت) كە هەفتانە بێ، سوودی زیاتر بە قژت دەبەخشێ.
- هەوڵبدە رەنگەكان زیاتر لە نێوان زەرد و رەنگی زێڕی و قاوەیی بێ، بە شێوەیەك كە چین چین بێ و رەنگەكان بە جوانی دەربكەون.
