مەرج نییە ئێكسسوارەكان دووبارە بن، یان ئەگەر شێوەیەكی تازە هەبێ لە ئێكسسوارەكان كە شێوەی تازە بێ و دوور بێ لە مۆدەكانی پێشوو، چونكە لەم رێگەیەوە دەكرێ تازەگەری لە بواری جوانكاری و مۆدە بەدی بكەین، بە تایبەت كاتێك ئێكسسوارەكان دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و تازە لەخۆ دەگرن، لێرەدا جوانی ئێكسسوارەكان پابەندە بەو مۆدەیەی كە لە جوانییەوە دەردەكەوێ، بە مەرجێك ئێكسسوارەكان لەگەڵ نشونما و شێوازی رووخسارت یان جلوبەرگت بگونجێ و ئاوێنەیەك لە جوانی نیشان بدەن، هۆكارێكی گرنگە كاتێك ئێكسسوار و جلەكان گونجاندن لە نێوانیان دەبێ، ئەمەش بە تایبەت لەلایەنی رەنگ و نەخش و شێوەوە دەبێ، گوارەكانیش یەكێكن لەو ئێكسسوارانەی كە گرنگی تەواویان هەیە لە جوانی رووخسار، بە تایبەت لە وەرزی هاوین كە مل و گوێچەكەكان بە تەواوی دەردەكەون، لێرەدا دەكرێ سوود لە جوانی گوارە وەربگرین، كاتێك شێوەیەكی تایبەت و جوانی دەبێ، نەوەك پێچەوانەی مۆدە و یەكنەخستنی مۆدەكانەوە بێ، چارەش بۆ ئەو لایەنە هەڵبژاردنی ئەو گوارانەیە كە شێواز و رەنگێكی جوانی هەیە و بە كراوەیی دەردەكەوێ.