شەربە و گۆزە دوو كەرەستەی كوردەواری و كۆن

شەربە و گۆزە دوو كەرەستەی كوردەواری و كۆن
شەربە: یەكێك لەو كەلوپەلە رەسەن و فۆلكلۆرانەیە كەوا لە كۆندا بەهۆی نەگەیشتنی ئاو بۆ ماڵەكان و بۆ گواستنەی ئاو لە كانی و كارێز و رووبارەكان بۆ ماڵەكان بەكاردەهێنرا و چەندین سوودی تری لێوەرگیراوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەو هەموو پێشكەوتنانەی كەوا لە شارستانیەت و مرۆڤایەتی روویداوە، شەربە باوی نەماوە تەنیا ئەگەر لە ناوچە شاخاوییە زۆر كۆنەكان بەكاربهێنرێت.
گۆزە: لە كۆندا یەكێك بووە لە پێداویستیە هەمیشەیی و گرنگەكانی ماڵ، گۆزە لە كۆنەوە تا ئێستا زۆر سوودی بە مرۆڤ گەیاندوە جگە لەوەی لە ئێستاشدا بۆ كاری رازاندەوەو گوڵ و گوڵداری بەكاردێ لەكۆنیشدا بۆ هەڵگرتن و پارێزگاریكردنی خواردن و خواردنەوەكان بەكارهاتووە، لەكۆندا دەتوانرا رۆن و كەرەو ئاو و چەندین شتی دیكەی تێدا هەڵبگیرێت، ئەوەی شایەنی باسە هەندێ لە گۆزە و شەربەكان مێژوویەكی زۆر كۆنیان هەیەو وەك كەلوپەلی فۆلكلۆر و رەسەن هەژمار دەكرێن، لە ئەنتیكەخانەی هەولێر گۆزەی تەمەن زیاتر لە 100 ساڵی تێدایە كە تا ئێستا ماوەتەوە.
ئا: رەوەند بەخت

Top