بەژن و باڵای مرۆڤ بەپێی كەسەكان دەگۆڕێ و لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی دیكە جیاوازی هەیە، ئەگەر بە رێژەیەكی گشتی وەریبگرین هەردەم پیاوان لە ئافرەتان بە بەژن و باڵا درێژتر بوونە، كەچی وادیارە ئەو هاوسەرە دەبن بە سەیرترین هاوسەری جیهان، كە ئافرەتەكە دوو ئەوەندەی مێردەكەی دەبێ، ئەوەش لە وڵاتی بولگاریایە كە ئافرەتێكی بەژن درێژ شووی بە پیاوێك كردووە كە نیوەی خۆی دەبێ، ئەوەی سەیرە ئەو هاوسەرگیرییە بە خۆشەویستی پێكهاتووە، كاتێك (رانا) چاوی بەو پیاوە دەكەوێ و دەبن بە هاوڕێ و ئیتر بەرەو خۆشەویستی و دواتریش هاوسەرگیری، (بیتۆڤیش) كە پیاوەكەیە، دەڵێ: گرنگ ئەوەیە دڵمان خۆشە نەوەك جەستە هیچ گرنگییەكی نییە.