كردارە سەیرەكانی سەرۆكە سەرشێتەكە

كردارە سەیرەكانی سەرۆكە سەرشێتەكە
سەرۆكی لیبیا لەگەڵ ئەوەی سەرۆكێكی ستەمكار و دیكتاتۆرە، لەگەڵ ئەوەشدا بە سەرۆكە سەر شێتەكە دەناسرێ و تەنیا بۆخۆی دەژی، یەكێك لە لایەنە سەیرەكانی ئەو سەرۆكە ئەوەیە كە جووڵەی سەیر و سەمەرە ئەنجام دەدا لە هەر شوێنێك بێ، بە تایبەت كاتێك زوومی كامیراكانی دەكەوێتە سەر، ئەوەش (موعەمەر قەزافی)یە كە لەم دواییە وڵاتەكەی لەژێر هەڕەشە و شۆڕشدا بووە، ئەویش باشترین یاریزانی شەتڕەنجی داوەت كردبوو بۆ ئەوەی شەتڕەنجی لەگەڵ بكات، وەك ئەوەی وڵاتەكەی ئارامە، یەكێك لە سەیرترین جووڵەكانی لەم وێنەیە كە لەگەڵ سەرۆك و سەركردەكانی عەرەبیدا وێنەی گرتووە، دەستی خستۆتە سەر شانی (حوسنی موبارك) سەرۆكی پێشووی میسر، ئەوەی سەیرە وەك كەسێكی بازاڕی وەستاوە و وێنەی گرتووە.
Top