مۆدەكانی وەرزی گەرما زیاتر بە كراوەیی و سادەیی ناسراون، ئەمەش وادەكات كە لەم وەرزە دیمەنێكی شایستە و ناسك بە جەستەی خانمانەوە ببەخشن، لە كاتێكدا خانمان لەم وەرزە پێویستیان بە كەرەستە ناسكەكانە، لەگەڵ دەرخستنی كەرەستە سادەكان كە جێگەی جوانی و رازاوەییە، ئەمەش وادەكات تایبەتمەندی و كراوەیی لە كەرەستەكانی وەرزی هاوین دەربكەوێ و هێمایەك بێ بۆ بە ستایلكردنی ئەو كەرەسانە كە جێگەی جوانییەكی بێهاوتان، یەكێك لە كەرەسە گرنگەكان كە لەگەڵ جوانی وەرزی هاویندا سوودمەندە، ئەو سەندەڵ و پێڵاوە خنجیلانەیە، كە پاژنەی نییە و لە چەندەها رەنگی جیاوازدا دروست دەكرێن، تەنانەت دەكرێ بۆ ماڵەوەو دەرەوەش بپۆشرێن، لەكاتێكدا دیمەنێكی رەشاقە بە جەستەی خانمان دەبەخشێ و جووڵەیان جوانتر نیشان دەدا، دەكرێ ئەو جۆرە سەندەڵ و پێڵاوانە لەگەڵ گشت جۆرە جلەكان بپۆشرێن، لەوانە: جینز – تەنوورە – كۆلۆن و سترێج، بەمەش دەكرێ جوانییەكی رەهامان دەست بكەوێ لە رێگەی پۆشینی ئەو جۆرە سەندەڵ، كە لەگەڵ ئەوەی جوانییەكی خنجیلانەی هەیە، هەروەها دیمەنێكی مێینە دەبەخشێ و جوانییەكی ناسكۆڵەی لەخۆ دەگرێ.