كراسێك لە گۆشتی سوور!

كراسێك لە گۆشتی سوور!
جلوبەرگە سەیرەكان دەكرێ لە بیرۆكەیەكی بچووكەوە كاری لەسەر بكرێ، بەجۆرێك دواتر ئەنجامێكی گەورەی دەبێ لە دەرخستنی مۆدەیەكی سەیر و جوان، لە ژمارەی پێشوودا باسی جلێكمان كرد كە لە مووی مرۆڤ دروست كرابوو، كەچی ئەمجارەیان جلێكی دیكەی سەیرتر دەستمان كەوتووە، كە جێگەی سەیر و سەمەرەی گشت كەسێكە، ئەمەو لەلایەن خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی (لەیدی گاگا) جۆرە جلێكی پۆشیووە كە لە گۆشتی سوور دروست كراوە، گاگا ئەو جلەی پۆشی كاتێك لە مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتدا بەشدار بوو، مەبەستیشی داكۆكی كردنە لە گیانداران كە ئەو گۆشتە سوورەیان بە هەدەر نەچێ و قەدری لێوە بگیرێ.
Top