جۆنی كەرەسەیەكی كـوردی و هاوەڵی ئافرەتان

جۆنی كەرەسەیەكی كـوردی و هاوەڵی ئافرەتان
جۆنی، كەرەستەیەكی كوردەوارییە و چەندەها ساڵە لەلایەن ئافرەتانی كوردەوە و بۆ كاروباری رۆژانە بەكاردەهێنرێ و بە جۆرێك شێوەیەكی سەیر و جوانی هەیە، لە بەرد دروست دەكرێ و كە بەرد دەهێنرێ و بە ئاسن قوڵ دەكرێ بۆ ئەوەی وەك بۆشاییەك بێ و جێگەی شتی تێدا بكرێتەوە، دەستكەكەشی بەردە زوورگە و لە دەشت دەبینرێتەوە و دواتر خۆش دەكرێ، واتە لووس دەكرێ ئەمەش بە نووكە ئاسن و سمپارە، تاوەكو خڕ دەبێ و ئەو جۆرە بەردەش هەن كەشێوەیان وەك دەسك وایە، جۆنی بەكاردەهێنرێ بۆ گەنم ورد كردن، كە گەنم دەخرێتە ناو قوڵایی بەردەكە و دواتر بە دەسكەكە ورد دەكرێ و بەمەش دەكرێ بە ساوار یان لەناو خواردندا بەكاردەهێنرێ، وەك خواردنی گەنمە كوتا و یان گەنم دەهێنرێ و دەخرێتە ناوی و لێدەكرێ و دواتر بە دەستاڕ دەكرێت بە ساوار، ئەمەش دوای كوڵاندن. جۆنی لە بەردی چیایی دروست دەكرێ و زیاتر ئەو جۆرە بەردە لە دەشتەكانی كوردستان دەبینرێن، لە كوردەواری بەو ناوە ناسراوە و كە لە باوك و باپیرانەوە ماوەتەوە، ئەمەش یەكێكە لە بیرۆكە جوانەكانی كورد كە سوودیان وەرگرتووە بۆ كاروباری رۆژانەی خۆیان.
Top