(37) ساڵە نە قژی بڕیوە و نە شووشتویەتی!

(37) ساڵە نە قژی بڕیوە و نە شووشتویەتی!
لەناو هۆز و نەتەوەكانی جیهان چەندین بیروڕا هەن كە تایبەت بە خۆیانەوەیە، كە بەهۆیەوە گشت كارێك ئەنجام دەدەن و لەلای ئێمە بە حاڵەتێكی سەیر دادەنرێ، ئەو پیاوەی دەیبینن لە وڵاتی هیندستان دەژی و ناوی (كالیاشی سینگ)ـە و تەمەنی (65) ساڵە، دوای ئەوەی ئەو پیاوە حەزی لە كوڕێك دەبێ، كەچی دوای تەمەنێكی زۆر خاوەنی (7) كچە و تا ئێستا كوڕیان نەبووە، وەك باوەڕێكی خۆیان نزیكەی (37) ساڵە نەقژی تاشییوە و نە شووشتوویەتی، ئەمەش بە بڕوای ئەوەی كە ئەگەر وا بەردەوام بێ كوڕێكیان ببێ، درێژی ئێستای قژی ئەو پیاوە دەگاتە (182) سەنتیمەتر كە نزیكەی (2) مەترێك دەبێ، ئەوەی سەیر بێ كاتێك بیەوێ خۆی بشوات، ئاگرێك دەكاتەوەو خۆی دەخاتە ناو دووكەڵی ئاگرەكەوە، بە بڕوای خۆی دووكەڵ پاكترە لە ئاو.
Top