بۆ زانیاریت
July 9, 2011
رەنگا و ڕەنگ
دایکی چاپلن ئەکتەری یەکێک له گرووپەکانی شانۆی گەڕۆک بوو، لەگەڵ چارلی بۆ نیشاندانی شانۆ بەشاره جیاجیاکان دا دەگەڕان، لەکاتی پێشکەشکردنی شانۆیەکدا، دەنگی گیرا و ئیتر نەیتوانی له نواندن بەردەوام بێت، چارلی تەمەن 6 ساڵان بۆ یەکەم جار خۆی فڕێدایه ناو شانۆکه، بەباشی رۆڵی خۆی بینی، ئامادەبووان به بینینی ئەم منداڵه دەستیان کرد به چەپڵه لێدان و مەبلەغێک پارەیان بۆ فڕێدایه سەر تەختەی شانۆ، چارلی له نواندن وەستا و رووی له ئامادەبووان کرد و وتی: یەکەم جار پارەکان کۆدەکەمەوه دوایی ئاوازتان بۆ دەخوێنم.
بەم وتەیەی چارلی هەموو ئامادەبووان پێکەنین و دووباره به چەپڵه لێدان هانیان دا. ئەم پێکەنینه یەکەم پێکەنین لەو ملیۆنان پێکەنینه بوو که دوایی خەڵکی جیهان به چارلیان پێشکەش کرد.
