ستایلی جینز جوانی جەستە دەردەخەن

ستایلی جینز جوانی جەستە دەردەخەن
هەر مۆدەیەك وێرای بوونی بە جلێك كە دەپۆشرێ، رەنگدانەوەی جوانی هەیە لەسەر ئەو كەسەی دەیپۆشێ، بەمەش دەبێتە یەكێك لە هەنگاوە سەرنج راكێشەكان، مۆدەكان شیوازی جیاوازیان هەیە، لەگەڵ ئەوەی هەر جلوبەرگێك دەبێ لە نمایش و شایستەیی خۆیدا بەدەربكەوێ، هەمان جوانیش بە جەستەوە بدات، جوانی قوماش و مۆدەی جینز دەبێتە رەنگدانەوەی جوانی جەستە، تەنانەت شێوازێكی گونجاو بە جەستەوە دەردەخەن، ئەو جۆرە ستایلە لەسەر جەستەوە دەوەستێ، دەبێتە گوزارشت كردن لە هێمای جەستەوە، لەگەڵ بوونی ئەو جۆرە رەنگانەی كە بۆ جینزدا دادەنرێ، بەمەش دەتوانێ لەگەڵ سەرتاپای جلەكانی دیكەوە خۆی بگونجێنێ و جوانییەكی كراوەش ببەخشێ، لەم روانگەیەدا جینز تایبەتمەندە، شایستەیە، بە تایبەت كاتێك بەپێ پێوەری جەستەوە هەڵدەبژێردرێ، ئەمەش وادەكات كە ستایلێكی گونجاو بێ بۆ دەرخستنی جوانی جەستەوە.





Top