ماڵ بە هەر دیكۆرێك بێ، پێویستی بە داناترین مۆدەكانی دیكۆرەوە دەبێ، وەك گونجاندنی نێوان دیكۆرەكان، یا سوود مەند بێ لە كاتێكدا هەنگاوێكی بەردەستی دەوێ تاوەكو ئەو گونجانە شایستە و رازاوە بكات، یەكێك لە سەرەكیترین بەشەكانی دیكۆری ماڵ، كە رێگەیەكە بۆ رازاوەندنەوە و گەشانەوەی دیكۆر، بریتییە لە شێواز و رێگاكانی رووناك كردنەوە، كە بە سەرەكیترین رێگەی دەرخستنی جوانی دیكۆری ماڵ دادەنرێ، لە كاتێكدا ئەو هۆكارە، دەتوانێ دیكۆرەكان بكوژێ كاتێك لە شوێنی پێویست نابن، رووناكییەكان، جوانی دیكۆر دەردەخەن، هەوڵبدە سەرچاوەی رووناكییەكان لە پەنجەرەكانەوە نزیك نەبن، چونكە كار دەكاتە سەر نەمانی ئەو جوانییەی لە پەنجەرەكانەوە نزیكن، بە تایبەت كاتێك سەرچاوەی رووناكییەكانیش بچووك بێت، دەبێ رووناكییەكە سێبەری كەرەستەكان بە رێژەیەكی كەمەوە دەربخات، یان هاوشێوەیەكی رووناكی بەرامبەر رووناكی یەكەم دابنێ، تا هاوسەنگی دروست بكەن نێوان جوانی دیكۆرەكانەوە.